كاروباری سەرجەم به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی و كارتی زانیاری تا دوای سه‌ری ساڵ ڕادەگیرێت.
كه‌یفی عومه‌ر، ووته‌بێژی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌رزنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پاسپۆرت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارتی نیشتیمانی و ڕه‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نووسینگه‌كانی كارتی زانیاری له به‌رواری 25/12/2018 كه ده‌كاته ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌وام له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیه‌كانی هه‌ر سێ پارێزگاکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌وەستێت تا به‌رواری 2/1/1/2019.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیان بۆ نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانی پاسپۆرت ناتوانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌بەریه‌تیه‌كانی پاسپۆرتی هه‌رێم بكه‌ن به ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وام له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیانه بۆ پێدانه‌وه‌ی پاسپۆرت ناوه‌ستێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە