بنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌رتی غه‌ززه نادرێت به مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین.
پەیامی کورد ... کەرتی غەززە نادرێتە دەستی مەحموود عەباس
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "حه‌یوم " ی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بوونی غه‌ززه و كه‌رتی خۆرئاوا وه‌ك دوو به‌شی جیاواز، دۆخێكی باشە بۆ ئیسرائیل.
هاوکات ناتانیاهو باسی له‌وه‌كرد “بژارده‌ی راسته‌قینه بۆ كه‌رتی غه‌ززه بریتییه له داگیركردن و به‌ڕێوه‌بردنی” و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌رتی غەززە ڕاده‌ستی مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین ناكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئامانج له بڕینی به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی بۆ غه‌ززه ڕه‌وانه ده‌كرێت له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسه‌وه، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ قڵیشاندنهوهی دۆخه‌كه له غه‌ززه، باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌رێگه‌ی ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌ی له قه‌ته‌ره‌وه بۆ كه‌رته‌كه دابین دەکرێت ، گه‌مارۆكانی سه‌ریان سووك كراوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگری له‌وه ده‌كات عه‌باس له پلانی هاندانی غه‌ززه له‌رێگه‌ی بڕینی پاره‌وه لێیان، سه‌ركه‌وتووبێت.
شایەنی باسە، له راگهیندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه روونكردنه‌وه‌كانی ناتانیاهو مایه‌ی قبووڵكردن نین و هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ووتانهوه درێژه به دابهشكارییەکانی فه‌ڵه‌ستین بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە