پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی ٨٠ كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی كرایەوە

پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی ٨٠ كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی كرایەوە

گوتەبێژی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی لە ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەشداریی ٨٠ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە بواری بیناسازیدا كرایەوە، كە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

كاروان سورچی راگەیاند، ئەمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ كەلوپەلی بیناسازی بە بەشداریی ٨٠ كۆمپانیا كرایەوە، كە لە ماوەی ١٥مانگی ڕابردوودا بە ھۆی كۆرۆناوە كردنەوەی پێشانگا وەستابوو، بۆیە ئەم پێشانگایە دەبێتە ھۆی ئەوەی تەكانێك بە گەشەی بازرگانی و پیشەسازی و بیناسازی بدات، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا سێكتەری بیناسازی گەشەیەكی باشی بەخۆیەوە بینیوە و بە كردنەوەی ئەو پێشانگایەش، پێشوەچوونی زیاتر  بەخۆیەوە دەبینێت، كە كۆمپانیاكانی ناوخۆیی و بیانی پڕۆتۆكۆڵ و كاری ھاوبەش ئەنجام دەدەن و ھاووڵاتی و خاوەنكاریش دەتوانن سەردانی ئەو پێشانگایە بكەن بۆ ئاشناببوون بە كەلوپەلی بیناسازی".

 

سورچی گوتیشی، ئەو پێشانگایە ئەمڕۆ دەستی پێكرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، كە ئەو خەڵك و كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا كار دەكەن، رۆژانە لە سەعات ١١ی بەیانی تاوەكو ٧ی ئێوارە دەتوانن سەردانی پێشانگاكە بكەن.

 

دەشڵێ، ئەو پێشانگایە، بەپێی رێنمایی تەندروستی كراوەتەوە و ھەموو رێكارێكیش گیراوەتە بەر، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی كۆرۆناوە پێشانگا نەكراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە