لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترامپ و محەمەد بن سەلمان چۆنیەتی تووندتر کردنی فشارەکانی سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترامپ و محەمەد بن سەلمان چۆنیەتی تووندتر کردنی فشارەکانی سەر ئێرانیان تاوتوێ کرد

پەیامی کورد  ...   کۆشکی سپی رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا ، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ و جێنشینی سەعوودیە، محەمەد بن سەلمان فشارەکانی سەر ئێران و مافەکانی مرۆڤ تاوتوێکرا.

لە ڕاگەیندراوێکدا کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سەعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، رۆڵی سەعوودیە کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەیگیرێت تاوتوێکراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆناڵد ترامپ و محەمەد بن سەلمان لەبارەی چۆنیەتی تووندترکردنی فشارەکانی سەر ئێران و گرینگی پرسەکانی مافەکانی مرۆڤ گفتوگۆیان کردووە.

دوێنێ سێشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ناوی ١٦ کەسایەتی سەعوودی خستووەتە لیستی سزاکانەوە کە رۆڵیان ھەبووە لە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقجی-دا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدابووکە ئەو ١٦ کەسە چوونیان بۆ ئەمریکا قەدەغەکراوە.

سزادانی ئەو ١٦ کەسە لە لایەن ئەمریکاوە، دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر کوشتنی جەمال خاشقجی-دا دێت کە لە دووی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، ئەنجامدرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە