ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی کۆسرەت ڕەسوڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی کۆسرەت ڕەسوڵ

پەیامی کورد  ...  نوسینگەى ڕۆژنامەوانى جێگری سكرتێری گشتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

بە پێی ڕاگەێندراوی نووسینگەی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی " ی.ن.ک " لەسەر ئاڵۆزی نێوان دکتۆرێک و چەند پێشمەرگەیەک هاتووە، ناکرێت هەر کەسێک لەدەرەوەى کاتى دەوامى فەرمى خۆى تووشی دەمەقاڵی و كێشەی لابەلا ببێت، جێگری سكرتێری گشتی لێی بەرپرسیار بێت، راشیگەیاندوە کە بۆ خستەڕووى ڕاستییەکان رێکارى یاسایی دەگرینەبەر.
لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە، "چەند ڕۆژێكە ڕووداوی ئاڵۆزی نێوان دكتۆر بەختیار ئەمین و چەند پێشمەرگەی یەكێتی لەسەر جادە بوەتە قسەوباسی گەرمی هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندنی چەند لایەنێكی سیاسی".

ناكرێت پێشمەرگەیەك لە دەرەوەی ئەركی فەرمی خۆی تووشی دەمەقاڵێ و كێشەی لابەلا ببێت، جێگری سكرتێری گشتی لێی بەرپرسیار بێت
ئاماژە بەوەشکراوە کە "ئەم بابەتە هەتا ئێرە بابەتێكی ئاسایی و سادەیەو ئەكرێت یاسا ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنیدا بگێڕێت و سەرپێچكار سزای خۆی وەربگرێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە كە دكتۆر بەختیار بەبێ هۆ دەستی داوەتە هەڵمەتێكی تەشهیرو بوختانكردن لەسەر كۆسرەت ڕەسول و كوڕەكانی، لە كاتێكدا كە دوورو نزیك هیچ پەیوەنددیان نە بە بابەتەكەو نە  بەلایەنی شەڕەكەوە نییە، تەنها ئەوە نەبێت كە وەك جێگری سكرتێری گشتی "ی.ن.ك" بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی "ی. ن. ك"ە، كە ناكرێت لە هەر جێیەكی ئەم كوردستانە بەرینە پێشمەرگەیەك لە دەرەوەی ئەركی فەرمی خۆی تووشی دەمەقاڵی و كێشەی لابەلا ببێت، جێگری سكرتێری گشتی لێی بەرپرسیار بێت".
لەڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەرو کە  هەموو ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر بۆ خستنەڕووی ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی و كۆتاییهێنان بەو هەڵمەتە چەواشەكارییانەو داوای یاسایی لەسەر لایەنی بەرامبەر تۆمار دەكات و بۆ لێپێچینەوەو گرتنەبەری ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە