وردەکارییەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کتێبێکدا بڵاو دەکرێتەوە

وردەکارییەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کتێبێکدا بڵاو دەکرێتەوە

پەیامی کورد ... وردەکارییەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کتێبێکدا بڵاو دەکرێتەوە

 

لە کتێبێکدا بەناوی (توڕەیی_ Rage ) سەبارەت بە کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، زانیاری نوێ لە سەر کوژرانی بڵاو دەکرێتەوە.

 

کتێبەکە لەلایەن "بۆب وۆدوارد" ڕۆژنامەنووسی ئەمریکییەوە نوسراوە و بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا بڵاوبکرێتەوە.

 

ڕۆژنامەی بیزنس ئینسایدەر کورتەیەکی لەسەر کتێبەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ چوار ڕۆژ بەر لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی تاوتوێی بابەتەکەی کردووە.

 

ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە ترەمپ ئەو بابەتەی لە کۆمەڵگەی تایبەت بە یاری گۆڵف لە ویلایەتی فلۆریدا تاوتوێ کردووە.

 

وۆدورد ئاشکرایکردووە، بەر لە چەند ڕۆژێک لە دەرکردنی فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ترەمپ بیرۆکەکەی لەگەڵ سیناتۆری کۆمارییەکان لیندزی گراهام تاوتوێکردووە، کە لەئێستادا یەکێکە لە ڕاوێژکارە هەرە دیارەکانی ترەمپ.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووەس گراهام زۆر هەوڵی داوە ترەمپ لەو بڕیارە پەشیمان بکاتەوە، چونکە پێی وابووە دەبێتە هۆی جەنگێکی هەمەلایەنە.

 

بۆب وۆدوارد ئاماژەی بەوەشکردووە "میک مۆلفانی" گەورە یاریدەدەری ترەمپ لە کۆشکی سپی زۆر لە گراهام پاڕاوەتەوە کە ترەمپ ڕازی بکات کە پاشگەزی بکاتەوە لە کرداری کوشتنی قاسم سلێمانی ، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ڕازی نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە