پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی : ئامارەكانی تووش بوون بە كۆڕۆنا مەترسیدارە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، دۆخی تووش بوون بە پەتای كۆڕۆنا ڕووی لەهەڵكشانێكی مەترسیدار كردووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، بەداخەوە رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا، ئامارەكان ترسناكەو پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوو، ئەوەی كە بەدی دەكرێ سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان، ئەگەر بەریەك كەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەوروبەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن، ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوەو پێشنیارەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخەو گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو.
لە كۆتاییدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی تكا دەكات با لە رۆژانی داهاتوو پابەندبین بە رێنماییەكان و ماسك ببەستین و قەرەباڵغی كەم بكەینەوە.
(د. ئاسۆ حەوێزی – وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە