عێراق داهاتی نەوتی مانگی كانونی دووەمی ئاشكرا كرد

Dîroka Belavkirin :
عێراق داهاتی نەوتی مانگی كانونی دووەمی ئاشكرا كرد

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا بەبڕی 8 ملیار و 25 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئاداری ساڵی 2024 وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تێداهاتووە، مانگی كانونی دووەم بەبڕی 8 ملیار و 25 ملیۆن دۆلار نەوتمان فرۆشتووە و هەروەها 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438 بەرمیل نەوتمان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان كردووە

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی هەناردەکراو لە گەیارە 1 ملیۆن و19 هەزار و 132بەرمیل بووە،هەروەها هەناردەکردن بۆ ئوردن 464 هەزار و 306 بەرمیل بووە