ئەو میوانەی رێگری لە دابەزینی کێشی لەشت دەکەن

ئەو میوانەی رێگری لە دابەزینی کێشی لەشت دەکەن

پەیامی کورد... ئەو میوانەی رێگری لە دابەزینی کێشی لەشت دەکەن


زۆرێک لەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، واز لە کۆمەڵێک خواردن دەهێنن و پەنا بۆ خواردنی میوە جۆراوجۆرەکان دەبەن بێ ئاگا لەوەی بەشێک لەو میوانەش دەبنە هۆی قەڵەوی.

مایکڵ مۆسڵی یەکێک لە شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێت، “هەندێ لە میوە شیرینەکانی وەک مانگۆ و ئەنەناس و شوتی و کاڵەک رێژەیەکی بەرزی شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی قەڵەوی، بەڵام هەندێکە لە جۆرەکانی دیکە وەک سێو و هەرمێ شەکری کەمتریان تێدایە و بەراورد بەوان کەمتر دەبنە هۆی قەڵەوی”.

باسلەوەشدەکات، “خواردنی سێو دەبێتە هۆی باشترکردنی سووڕی خوێن بەهێزکردنی مێشک و گەر رۆژانە سێوێک بخۆیت تەمەنت درێژتر دەبێت و تەندروستیت باشتردەبێت”.

بە وتەی ئەو شارەزایە، گەر دەتەوێت کێشی لەشت دابەزێنێت بە خێرایی خواردنی شەکر کەمبکەرەوە و لەبری ئەوە جۆرەکانی توو و پارچەیەک شوکڵاتەی رەش بخۆ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە