پەیامی کورد ... بەردەوامی چاکسازییەکان لە عەرەبستانی سەعوودی
وەزارەتی دادی عەرەبستان بە فەرمی حۆکمەکانی لێدانی قامچی هەڵوەشاندەوە و جەزاگەلێکی دیکەی لە جیاتی پەسەند کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی دادی عەرەبستان لە بەخشنامەیەک دا بۆ هەموو دادگاکانی ئەو ووڵاتە هەناردە کردووە کە بەو پێی : هەموو دادگاکان ئەرکە لە سەریان حۆکمی لێدان بە قامچی هەڵوەشێننەوە و لە جیاتی جەزاگەلێکی یدکە وەکوو بەند کردن یا خود غەرامە و لەوانەشە هەردووکیان لە خۆ بگرێت .
وەزارەتی دادی عەرەبستان ڕایگەیاند ئەم بڕیارە لە دوای پێداچوونەوەگەلێک لە لایەن شاندی گشتی دادگای باڵا دەربارەی حۆکمی لێدان بە قامچی و پاشهاتەکانی ئەو حۆکمە ئەنجام دراوە ، گیراوەتە بەر .
پێشی ئەم بڕیارە بە فەرمانی پادشای عەرەبستان ، دادگای باڵای عەرەبستان لە مانگی ئەیپریل دا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حۆکمەکانی لێدان بە قامچی و جێگیر کردنی لەگەڵ بەند یا خود غەرامەی ماڵی گرت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە