پەیامی کورد ... ئۆربان : یەکیتی ئەورووپا خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات
◻️ سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان ڕایگەیاند : "لە سیاسەتی ئەورووپادا دەستەواژەی تووندی وەک 'ئابووری جەنگ' یان 'دەبێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ئامادەبین بۆ شەڕ' دەبیستیت".
◻️ سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر یەکیتی ئەورووپا لەسەر سیاسەتی ئابوری خۆی بەردەوام بێت، ڕۆژەکانی ژمارەیان بۆ دانراوە، ئەوا لەسەر خۆی دەڕووخێت و هیچ هۆکارێک نییە تەنانەت بەجێی بهێڵێت.
ئۆربان جەختی لەوەش کردەوە کە "مەترسی شەڕ لە زیادبوون دایە"، زیادی کرد : ئێمە نامانەوێت تووشی چارەنووسی ئۆکراین ببین، ئەگەر ئۆکراین بچێتە ناو یەکیتی ئەورووپا، ئێمە تێوەگلاوین لە شەڕێکدا لەگەڵ ڕووسیا، نامانەوێت لە پێناو ئۆکراین دا بمرین.
ڤلادێمیر پووتین و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا لە 15ی ئاب لە ئالاسکا کۆبوونەوە بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ شەڕی ئۆکراین، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لەو بارەوە بەدی نەهاتووە.
مۆسکۆ ڕادەست کردنی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینی کردە مەرج بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ کیێڤ.
ترامپ ناڕەزایی خۆی لەو دۆخە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: من ئامادەم سزای قورس بەسەر ڕووسیادا بسەپێنم، بەو مەرجەی هەموو ووڵاتانی ناتۆ هاوڕا بن و بە کردەوە دەست بە هەمان کار بکەن. پێویستە هەموو ووڵاتانی ناتۆ واز لە کڕینی نەوت لە ڕووسیا بهێنن.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری دەداتە ئۆکراین بۆ ئەنجام دانی هێرشی دوور مەودا بۆ سەر ژێرخانی ووزەی ڕووسیا.