پەیامی کورد ... سیاسەتمەدارێکی ئاڵمانی دەڵێت پێویستە ئاڵمانیا پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ڕووسیا دەست پێبکاتەوە
🔸 مایکل کرێشمەر وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ فۆنکە ووتی: سیاسەتی ووزەی ئاڵمانیا بەرەو داماڵینی پیشەسازی دەبات، ئێمە ماڵئاواییمان لە قازانجی کێبڕکێی خۆمان کردووە – ووزەی هەرزان. پێویستە بەرژەوەندییەکانمان لە دەست پێکردنەوەی دابینکردنی ووزە لە ڕووسیا بێت لە دوای ئاگربەستەوە”.
🔸ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕووسیا و ئاڵمانیا لە داهاتوودا هاوبەشی بازرگانی خۆیان دەست پێبکەنەوە، هەڵوێستی دوژمنکارانەی "هەرگیز جارێکی دیکە ڕووسیا"ی بە هەڵە ناوبرد.
🔸پێشتر ڕاپۆرتە نوێیەکان دەریان خستبوو کە بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئابووری ئاڵمانیا (IW)، لەسەدا ٤١ی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ئاڵمانیا پلانیان هەیە تا ساڵی ٢٠٢٦ هێزی کارەکانیان کەم بکەنەوە.