پەیامی کورد ... ئیتاڵیا ٧ کەسی بەتۆمەتی هاوکاری کردنی حەماس دەست بەسەر کرد
دەسەڵاتە ئەمنییەکانی ئیتاڵیا لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری و ئەمنی دا، توانییان سێ گرووپ ئاشکرا بکەن کە لەژێر پەردەی کاری مرۆیی و کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ گەلی فەڵەستین، پشتیوانی دارایی یان بۆ گرووپی تیرۆریستی حەماس دابین دەکرد.
لەم هەڵمەتەدا محەممەد حەنوون، سەرۆکی کۆمەڵەی فەڵەستینییەکان لە ئیتاڵیا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەستبەسەر كراون کە دەستیان لە بەلاڕێدابردنی هاوکارییە دارایی یەکاندا هەبووە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە ووردەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا، ئەو سێ گرووپە بە فەرمی ڕایانگەیاندبوو کە پارە بۆ مەبەستی مرۆیی کۆدەکەنەوە، بەڵام دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆری ئەو پارانە کە ڕێژەکەی زیاتر لە ٧١ لەسەد بووە، ڕاستەوخۆ بۆ حەماس و دامەزراوەکانی سەر بەو گرووپە تیرۆریستە نێردراوە.
هەروەها بەشێک لەو پشتیوانییە داراییانە بۆ خێزانی ئەو کەسانە تەرخانکراوە کە لە ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکان دا تێوەگلاون.