پەیامی کورد ... ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان
بەرەبەیانی سێشەممە، ئیسرائیل نزیکەی هەشت هێرشی ئاسمانی کردە سەر شوێنەکانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی ئیقلیم ئەلتوفاح لە باشووری لوبنان. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ژێرخان و بنکەکانی مەشقی هێزی ڕەزوانی سەر بە حیزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحارۆنووتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئامۆژگاری بێنیامین ناتانیاهوو ی کردووە، لە هەڕەشەی سەربازییەوە بۆ سەر غەززە و لوبنان بگۆڕێت بۆ ڕێوشوێنی دیپلۆماسی. بەگوێرەی زانیارییەکان، وادەی دیپلۆماسییەکە بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵا لە کۆتایی کانوونی یەکەم دا کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە، نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا، هۆشداری دا لە هاوتەریب بوون لەگەڵ داخوازییەکانی ئیسرائیل و جەختی کردەوە، هێرشە ئیسرائیلییەکان ئامانجیان داگیرکارییە نەک ووڵامدانەوەی چەکەکانی ئەوان.