ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی زیاتر لە 600 بۆمبی GBU-39 بە بەهای 112 ملیۆن دۆلار بە کۆریای باشوور دەربڕی

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی زیاتر لە 600 بۆمبی GBU-39 بە بەهای 112 ملیۆن دۆلار بە کۆریای باشوور دەربڕی
پەیامی کورد    ...   ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی زیاتر لە 600 بۆمبی GBU-39 بە بەهای 112 ملیۆن دۆلار بە کۆریای باشوور دەربڕی

🔸 ئاژانسی هاوکاری ئاسایشی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە ئەگەری فرۆشتنی بۆمبی تیرەی بچووکی GBU-39/B-Increment I (SDB-I) و کەرەستەی پەیوەندیدار بە کۆماری کۆریا بە تێچووی مەزەندەکراو 111.8 ملیۆن دۆلار پەسەند بکات".

🔸 کڕینەکە جگە لە گرێبەستێکی پێشوو کە کۆریای باشوور داوای ٣٨٧ بۆمبی کردبوو.

🔸 هەروەها کۆریای باشوور لە لێواری بەدەست هێنانی ژێردەریاییەکانی هێرشی ئەتۆمی دایە – بە ڕەزامەندی و هاوکاری ئەمریکا – دوای کۆبوونەوەی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری نێوان سەرۆک لی جای میونگ و دۆناڵد ترامپ لە گیۆنگجو. ئەم هەنگاوانە نیشانەی هەڵکشانی تووندی سەربازیکردنە بە سەرکردایەتی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن.