پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی ڕووسیا بانگهێشتی پیاوانی ئێرانی بۆ پەیوەندیکردن بە سوپای ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران بە فەرمی تراکتێکی بڵاوکراوەی سەبارەت بە دامەزراندنی پیاوانی ئێرانی بۆ پەیوەندی کردن بە سوپای ڕووسیا ڕەتکردەوە و بە "فێڵ" ناوی برد.
لە ڕاگەێندراوەکەی باڵیۆزخانەکەدا هاتووە؛
"کەسانی قازانجخواز لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە ئینتەرنێت دا ساختەکارییان کردووە".
لە تراکتەکەدا کە نوسخەیەكی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران بڵاوكرابۆوە، بانگهێشتی پیاوانی تەمەن ١٨ بۆ ٥٥ ساڵانی کردووە بۆ ئەوەی بە پێشکەشکردنی پاسپۆرتەکانیان و پشکنینی پزیشکی و بەڵێنی پاداشتی ١٥ بۆ ١٨ هەزار دۆلار و مووچەی مانگانەی دوو هەزار و ٥٠٠ بۆ ٢٨٠٠ دۆلار بۆ پەیوەندیکردن بە سوپای ڕووسیا.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ بەرنامەیەکی فەرمی و نافەرمی بۆ دامەزراندنی هاووڵاتییانی ئێرانی نییە و ئەو ڕیکلامە لە بنەڕەتدا ساختەیە.