ئیسرائیل هیووم : هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر ڕەوانین تا هێزی ڕاستەقینە

Dîroka Belavkirin :
ئیسرائیل هیووم : هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر ڕەوانین تا هێزی ڕاستەقینە
پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل هیووم : هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر ڕەوانین تا هێزی ڕاستەقینە

ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هیووم لە شیکارییەک دا نووسیویەتی سەرەڕای ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی تاران بۆ بونیاتنانەوەی دەسەڵاتی سەربازی خۆی، بەشێکی بەرچاو لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر شەڕی دەروونی و نمایشی هێزە نەک توانای پراکتیکی.

ئەو میدیایە بە ئاماژە بە هەڵسەنگاندنەکان سەبارەت بە پڕ بوونی کۆگای مووشەكە دوور مەوداكان و گەیشتنی ژمارەیان بە ئاستێكی زیاتر لە پێش ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل دا، دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ڕەنگە ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە هەڵگرەکانی لەدەستدابێت و لە ئەنجام دا توانای ڕاستەقینەی کەمتر لەوەیە كە بیری لێدەكرێتەوە.

لە درێژەی ئەم شیكارییەدا، هەڕەشەکانی خامنەیی خیانەتکار و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە "شانازییەكانی پێش شەڕ" وەسف كرد و بە ئاماژەدان بە لاوازی ناوخۆیی و کێشە پێکهاتەییەکانی حکوومەتی ئێران، ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی، پاسپۆرتی ووڵاتانی ڕۆژئاوایییان هەیە بۆ ئەوەی لە كاتی پێویست دا بتوانن ووڵات بەجێ بهێڵن.