پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک لە لایەن لوبنان ەوە نادەین
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دووپاتی کردەوە، ووڵاتەکەی "بەردەوام دەبێت لە ڕێگریكردن لە هەر هەڕەشەیەک کە لە لوبنانەوە سەرهەڵ بدات".
کاتز ڕایگەیاند "ئیسرائیل دەستی هەر کەسێک دەبڕێت کە بیەوێت هێرش بکاتە سەری"، و جەختی کردەوە، "گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش ٧ی ئۆكتۆبر ڕێگەپێدراو نییە".
ووتیشی: "من و سەرۆک وەزیران سوورین لەسەر بەردەوام بوون لەسەر سیاسەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان لە لوبنان و لە هەموو شوێنێکی دیکە، و ڕێگری لە هەر هەڕەشەیەک دەکەین بۆ سەر دانیشتووانی باکوور و بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل".
ڕۆژی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشێک دا یەکێک لە دیارترین فەرماندە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی حێزبوڵڵایان لە باشووری بەیرووت پایتەختی لوبنان کردووەتە ئامانج.