ئیسرائیل کاتز: دەوڵەتی فەلەستینی بوونی نابێت

Dîroka Belavkirin :
ئیسرائیل کاتز: دەوڵەتی فەلەستینی بوونی نابێت


پەیامی کورد- دیمەشق
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی فەلەستینی بوونی نابێت و سیاسەتی ئیسرائیل لەم بارەیەوە ڕوونە.
ڕۆژی شەممە، بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، لە وتووێژ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وتی: پێویستە وەڵامێکی گونجاو و یەکلاکەرەوە دابڕێژیت کە بۆ هەموو جیهان ڕوون بێتەوە کە هەرگیز دەوڵەتی فەلەستینی بوونی نابێت.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئاژانسی فرانس پرێس بینیویەتی، یەکەم ئاماژە بە دەوڵەتێکی فەلەستینی لە ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکدا دەرکەوت کە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کراوە سەبارەت بەو هێزە ئەمنییە نێودەوڵەتییەی کە بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیر بکرێن، 
لە ڕەشنووسەکەدا هاتووە کە "دوای ئەوەی بەرنامەی چاکسازیی دەسەڵاتی فەلەستین بە دڵسۆزی جێبەجێ دەکرێت و پێشکەوتن لە گەشەپێدانی غەززەدا بەدەست دێت، ڕەنگە دواجار هەلومەرجێک بۆ ڕێگایەکی باوەڕپێکراو بەرەو چارەنووسی فەلەستین و بە دەوڵەتبوونی فەلەستین لە شوێنی خۆیدا بێت".