پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندی بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه
دووشه‌ممه 2025/11/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا ـ کوردستان USKBC کرد.
له دیدارێكدا ئامانجى سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان خرایه ڕوو، هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بوارى بازرگانی دا كرا. له‌مباره‌یه‌وه تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى بره‌ودانى زیاتره به په‌یوه‌ندی بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، جه‌ختى له ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستان بۆ پێشكه‌ش كردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ بازرگانان و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كرده‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بره‌و به چالاكى بازرگانى و ئابوورییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دا بدەن.
سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.