پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له عۆسمان بایده‌میر كرد
دووشه‌ممه 2025/11/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارى كورد و سه‌رۆكى پێشووترى شاره‌وانی دیاربه‌كر به‌ڕێز عۆسمان بایده‌میر، پرۆسه‌ى ئاشتییان له توركیا تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و جه‌ختیان كرده‌وه كه ئاشتى له توركیا كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه بایده‌میر سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له یارمه‌تیدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.