پەیامی کورد ... ئەفسەری پێشووی هەواڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا : ڕێگریکردن لە شەڕ لە ڤەنزۆئێللا بۆ سەقامگیری جیهانی زۆر گرینگە
🔸سکات ڕیتەر، ئەفسەری پێشووی هەواڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا، هۆشداری دا لەوەی ململانێی سەربازی لە ڤەنزۆئێللا ڕەنگە هەم ناوچەکە و هەم جیهان تێک بدات.
🔸جەختی کرد لەسەر پێویستی پووچەڵ کردنەوەی “تەماحە ئیمپریالیستەکانی ئەمریکا و ڕێگریکردن لە هەڵەی تێوەگلانی ئەمریکا لە ململانێیەکی سەربازی دا کە نەوەیەک دەخاێنێت و ناوچەیەکی جیهان ناسەقامگیر بکات”.
🔸گرژییەکان لە زیادبوون دایە لە کاتێکدا ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکان و سەربازەکانی بۆ کەنارەکانی کاریبی بڵاودەکاتەوە و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێللا بە سەرکردایەتی کردنی کارتێلێکی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار دەکات. ڤەنزۆئێللا هێزەکانی خۆی کۆکردەوە و داوای هاوکاری لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان. ڕیتەر داوا لە ئەمریکا دەکات بەدوای چارەسەری ئاشتیانەدا بگەڕێت و جەخت لەسەر دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی دەستێوەردانی سەربازی دەکاتەوە.