پێشوازی ترامپ لە محەممەد بن سەلمان لە کۆشکی سپی

Dîroka Belavkirin :
پێشوازی ترامپ لە محەممەد بن سەلمان لە کۆشکی سپی
پەیامی کورد    ...   پێشوازی ترامپ لە محەممەد بن سەلمان لە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، لە ڕێوڕەسمێکی "ناوازە"دا پێشوازی لە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جانشینی سەعوودیە لە کۆشکی سپی كرد.

ئەو ڕێوڕەسمە بە پێشوازییەكی بێ وێنە بەڕێوەچوو كە سواركارانی سەربازی لە پێش ئۆتۆمبێلی جێنشین لە بەردەم ترامپ تێپەڕین و سەرۆکی ئەمریکاش بە شەخسی یاوەری كرد و تا چوونە ناو بیناكە هاوڕای كردووە. 

هاوكات شەش فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی کۆشکی سپی دا فڕیون.

محەممەد بن سەلمان سەرلەبەیانی سێشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵا کە بەرپرسانی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری تێدابوو، گەیشتە واشینتۆن. هەروەها حەوت ساڵ لەمەوبەریش لە خولی یەکەمی ترامپ دا لە کۆشکی سپی لەگەڵی دا دیداری كردبوو.