پەیامی کورد ... ئەمریكا ئێخوانۆلموسلیمین دەخاتە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە
کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز ڕایگەیاند کە ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا بڕیاری داوە کە ڕێکخراوی ئێخوانۆلموسلیمین بخاتە لیستی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە.
ترامپ لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە تووندوترین و لێبڕاوانەترین شێوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەڵگەکانیشی خەریکە ئامادە دەبن.
لە بڕیارەکەی ترامپ دا هاتووە: ئەم بڕیارە پرۆسەیەک دەست پێ دەکات کە لقەکان یان ژێرخانەکانی ڕێکخراوی ئێخوانولموسلیمین وەکوو ڕێکخراوی تێرۆریستی دەرەکی دەناسێنێ کە مەبەست لقەکانی ئەم گرووپە لە لوبنان، میسر و ئۆردۆنە.
ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دراوە کە یاسادانەرە کۆماریخوازەکان لە کۆنگرەدا، فشارەکان بۆ بەتێرۆریستی ناسینی ئەم ڕێکخراوەیان بۆ سەر دەوڵەتی ئەمریکا زیاد کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەم بڕیارە پێش بە پشتیوانییە دارایی یەکان لەم گرووپە لە ناوخۆی ئەمریکا دەگرێت و چوونی ئەندامانی ئەم گرووپە بۆ ناو خاکی ئەمریکاش قەدەغە دەکات.