سێ هێرش هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردە ئامانج لە لادێی دێرەزۆر

Dîroka Belavkirin :
سێ هێرش هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردە ئامانج لە لادێی دێرەزۆر


پەیامی کورد- دێرەزۆر
درەنگانی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سێ هێرش، کارمەندان و پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.
سه ڕچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی سەربازی له دێرەزۆر به پەیامی کورد ڕاگەیاند، چەکدارەکان بەچەکى قورس و نارنجۆکێکى موشەکدار، بارەگایەکی سەربازی هێزەکانیان لە شارۆچکەی غەرانیج، لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردە ئامانج. هێرشەکە لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتدایە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، ئەمەش دووەم هێرشە بۆ سەر هەمان بارەگا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.
هەروەها ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی جەدید عگێدات، لە لادێی دێرەزۆری ڕۆژهەڵاتی، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی پاراستنی گەل بریندار بووە.
لە هێرشی سێیەمیشدا، دوو چەکداری نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە سوپای هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بە دۆشکەیەک کردە ئامانج، کاتێک بەرەو کێڵگەی نەوتی ئەلجەفرە دەڕۆیشت، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.