پەیامی کورد ... دۆدیک سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سربی بۆسنە ڕاگەیاند
🔸میلۆراد دۆدیک، سەرۆکی زۆرینەی سربەکانی بۆسنە، ڕایگەیاند کە کاندیدی پارتەکەی، سینیسا کاران، لە هەڵبژاردنی خێرای سەرۆکایەتی دا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
🔸بە ژماردنەوەی 95.61%ی دەنگەکان، کاران بە 208,988 دەنگ پێشەنگی گرتووە – کە جیاوازی نزیکەی 9000 دەنگە بە بەراورد بە نزیکترین ڕکابەرەکەی.
🔸لە مانگی شوبات دا دادگای بۆسنە دۆدیکی بە سەرپێچی لە بڕیارەکانی کریستیان شمیت، نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بۆسنە و هەرزەگۆڤینا سزا دا. سزای ساڵێک زیندانی و قەدەغەکردنی ٦ ساڵ لە پۆستە گشتیەکانی بەسەردا سەپێندرا.