ئەمریكا لە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە
ڕۆژنامەی ئیسڕائیلی "ئورشەلیمپۆست"، لە ڕاپۆرتێکی نوێ دا، سەبارەت بە گۆڕانکارییە ستراتیژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاگاداری داوە کە ئەمریکا هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی بواری سەربازی خۆی تووندتر کردووە.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، ناوی فڕۆکەهەڵگری "یوئێسئێس ئابراهام لینکۆڵن" لەگەڵ ناوگرووپە جەنگییەکەی، گەیشتووەتە گەرووی "مالاکا" لە نێوان مالیزی و ئەندۆنێزی و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ٥ تا ٧ ڕۆژی داهاتوودا بچێتە ناو سنووری بەرپرسیارییەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاوە.
هەروەها دوو ناوشکێنی "یووئێسئێس سپرۆوانس" و "یوو ئێسئێس مایکێل مۆرفی" بۆ پاراستنی ئەو ناوە نێردراون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٢ فڕۆکەی شەڕی F-15 گواستراونەتە ئوردون و بەپێی ڕاپۆرتەکان، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە جەنگییەکان لە داهاتووی نزیکدا بنێردرێن بۆ ناوچەکە.
لە هەمان کات دا، فڕۆکە بارهەڵگرەکان لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە "دییێگۆ گارسیا" نیشتەجێ بوون.