پەیامی کورد ... کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بانگهێشتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی داڤۆس هەڵوەشاندەوە
لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە، عێراقچی بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ناکات، کە هەموو ساڵێک بە بەشداری سەرکردە سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییەکانی جیهان لە داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت. تا ئێستا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە هۆکاری فەرمی هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە گوشاری سیاسی و ڕەخنەی نێودەوڵەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە و ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئێران لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دا ڕووبەڕووی هەستیاری زیاتر دەبێتەوە.