پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ زانیاری لەسەر دوو هاککەری ئێرانی، بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵاتی پێشکەش دەکات
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی دوو هاککەری ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هەرکەسێک بتوانێت زانیاری لەسەر ئەو دوو هاککەرە ئێرانییە وەربگرێت خەڵاتێکی بەرچاوی پێدەدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوو کەس بە ناوەکانی "فاتمە سدیقیان کاشی و محەممەد باقر شیرینکار" دوو هاککەری ئێرانین کە پەیوەندییان بە سوپای پاسداران ەوە هەیە و هەرکەسێک بتوانێت زانیاری لەسەریان بداتە ئەمریکا، پاداشتی ١٠ ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو کەسانە زیانیان بە ژێرخانی ئەمریکا گەیاندووە و بۆ بەشی ئەلیکترۆنی سوپای پاسداران کاردەکەن.
چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانی سوپای پاسداران لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ هێرشکردنە سەر نەیارانی ناوخۆیی و هەروەها ووڵاتانی دەرەوە زیادی کردووە، كارێك کە جگە لە ناوزڕاندن و تێکدان و کردەی تیرۆریستی هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی ئێران نەبووە.