پەیامی کورد ... ئەمریکا نۆتامەکان (هۆشداری ئاسمانی بۆ فڕۆکەوانان)ی لەسەر بەشێک لە سنووری باشووری ڤەنزۆئێللا دەرکرد
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نۆتام (هۆشداری ئاسمانی بۆ فڕۆکەوانان)ی لەسەر بەشێک لە سنووری باشووری ڤەنزۆئێللا دەرکردووە. نۆتامەکان تا یەکەمی ئازاری ٢٠٢٦ کاری پێدەکرێت.
بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن لە واشینتۆن ەوە بەرەو کەنارەکانی کاریبی گەشتێکی کرد.
کۆشکی سپی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا بە کاراکاسی ووتووە، "تۆ [مادورۆ] دەتوانیت خۆت و کەسانی نزیک لە خۆت ڕزگار بکەیت، بەڵام دەبێت ئێستا لە ووڵاتی [ڤەنزۆئێللا] دەربچیت".
ڕۆژنامەی میامی هیرالد بڵاویکردەوە، ئەگەر مادۆرۆ ڕازی بێت بە خێرایی دەست لەکاربکێشێتەوە، ئەوا گەرەنتی تێپەڕبوونی سەلامەت بۆ مادۆرۆ و سیلیا فلۆریسی هاوسەری و کوڕەکەی دەکرێت.
مادۆرۆ داواکارییەکەی ڕەت کردەوە، لەبری ئەوە داوای لێبووردنی جیهانی و کۆنترۆڵ کردنی هێزە چەکدارەکان و کاتێکی زیاتری کرد - ئەو داواکاریانەی کە ئەمریکا قبووڵیان نەکردووە.