تۆپبارانی ئیسرائیل ناوچەکانی دەورووبەری دەرعا لە باشووری سووریا دەکاتە ئامانج

Dîroka Belavkirin :
تۆپبارانی ئیسرائیل ناوچەکانی دەورووبەری دەرعا لە باشووری سووریا دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد- دیمەشق...تۆپبارانی ئیسرائیل ناوچەکانی دەورووبەری دەرعا لە باشووری سووریا دەکاتە ئامانج

 

بۆردومانێکی تۆپخانەیی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوچەی "حەوزی یەرموک"ـی لە گوندەواری ڕۆژئاوای دەرعا، لە باشووری سووریا کردە ئامانج.

دوێنێ چوارشەممەش، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی، دوو هێرشی ئاسمانی کردە سەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی "بەیت جن" و "گردی بات ئەلوەرد" لە گوندەواری دیمەشق.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە پەیامی کوردی ڕاگەیاند: "تۆپباران لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری گوندی (کۆیا) کەوتوونەتە خوارەوە، کە سەرچاوەکەیان هێزەکانی ئیسرائیل بووە لەناو خاکی جۆلانی سووریاوە".

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دەنگی تەقینەوەکان بە ڕوونی لە گوندەکانی دەوروبەر بیستراوە، هاوکات لەگەڵ سووڕانەوەی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئیسرائیلی لە ئاسمانی ناوچەکەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆردومانەکە دڵەڕاوکێ و ترسێکی زۆری لەناو دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە، کە لەوە دەترسن بۆردومانەکان بەردەوام بێت و ناوچە نیشتەجێبووەکان بکرێنە ئامانج.