پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق : کاندیدکردنی نووری مالکی سزای ئابووری تووندی بەدوادا دێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵی "الحرة"وە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، کاندیدکردنی نووری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لێکەوتەی نەرێنی زۆری بۆ گەلی عێراق دەبێت و واشینتۆن ناچار دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداد هەڵبسەنگێنێتەوە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەولەویەتی ووڵاتەکەی کۆتایی هێنانە بە هەژموونی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی تاران لە ناو سیاسەتی عێراق دا. واشینتۆن ڕایگەیاندووە کە بەدوای هاوبەشێک دا دەگەڕێت هاوڕای ئامانجەکانی بێت، کە بریتین لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، ئیدارەی ترامپ ڤیتۆی لەسەر کاندیدکردنی مالکی هەیە و پەیامی ووردی ناردووە سەبارەت بەو سزایانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی عێراق ببنەوە ئەگەر ئەم هۆشدارییانە پشتگوێ بخرێن.