ڕووسیا هۆشداری دەدات : گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی بێ وێنە و مەترسیدار

Dîroka Belavkirin :
 ڕووسیا هۆشداری دەدات : گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی بێ وێنە و مەترسیدار
پەیامی کورد   ...   ڕووسیا هۆشداری دەدات : گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی بێ وێنە و مەترسیدار
 

کۆشکی کرێملین لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی تێکچوونی دۆخی تەناهی و سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و ڕایگەیاند، ئاستی گرژییەکان بە شێوەیەکی "بێ وێنە" ڕووی لە زیادبوون کردووە.

گرینگترین پەیامەکانی کرێملین:

داواکاری بۆ هێورکردنەوە: ڕووسیا بە فەرمی داوای لە "هاوڕێیە ئێرانییەکان" و لایەنەکانی دیکەی ناوچەکە کردووە کە بەوپەڕی توانایانەوە دان بەخۆدا بگرن و کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن تا ڕێگری لە تەقینەوەی جەنگێکی گشتگیر بکرێت.

مانۆڕە دەریایی یەکان لەگەڵ ئێران : سەبارەت بەو مەشقە سەربازییە هاوبەشانەی کە لەگەڵ تاران ئەنجامیان داوە، کرێملین ڕایگەیاندووە کە ئەمە " کارێکی پێش وەختە و ڕێککەوتوو بووە " و پەیوەندی بەو پەرەسەندنە خێرایانەی ئێستای ناوچەکەوە نییە.

هۆشداری لە تەقینەوەی دۆخەکە : مۆسکۆ پێی وایە ناوچەکە لەبەردەم قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە و هەر هەڵەیەکی بچووک دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەورە، چوونکە گرژییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.