ئەمریکا ١٨ بەرپرس و بەڕێوبەرانی پچڕاندنی ئینتەرنێتی ئێرانیان لە چوون بۆ خاكی ووڵاتەكەیان بێبەش كرد 

Dîroka Belavkirin :
ئەمریکا ١٨ بەرپرس و بەڕێوبەرانی پچڕاندنی ئینتەرنێتی ئێرانیان لە چوون بۆ خاكی ووڵاتەكەیان بێبەش كرد 
  • ئەمریکا ١٨ بەرپرس و بەڕێوبەرانی پچڕاندنی ئینتەرنێتی ئێرانیان لە چوون بۆ خاكی ووڵاتەكەیان بێبەش كرد 

لە درێژەی سیاسەتی زۆرترین فشاری ئیدارەی دۆناڵد ترامپ لەسەر کۆماری ئیسلامی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ ڕایگەیاند کە سنووردارکردنی ڤیزا بەسەر ١٨ بەرپرسی ئێرانی، بەڕێوبەرانی باڵای پیشەسازیی پەیوەندییەکان و ئەندامانی نزیكی بنەماڵەكانیان سەپێنراوە.

ئامانج لەوە دژ بەو كەسانەیە کە ڕۆڵیان لە پێشێلکارییە جیددییەکانی مافی مرۆڤ دا، بەتایبەتی سنووردارکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی ئاشتییانەی ئێرانییەکان دا هەبووە – لەوانەش داخستنی بەربڵاوی ئینتەرنێت لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا.

جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سنووردارکردنانە ڕاستەوخۆ ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە دەستیان لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەكان كپكردنی دەنگی خەڵكی ئێران دا هەبووە. هەر بۆیە ئەمریکاش لەگەڵ خەڵكی ئێران وەستاوە تا تاوانباران نەتوانن لە ئیمتیازەكانی هاتنە ناوەوەی ئەمریکا بەهرەمەند بن.