مەترسی لەسێدارەدانی دەست بەجێی لەسەرە : لەژێر ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ
ئێحسان حسێنی پوور، گەنجێکی دەست بەسەرکراوی تەمەن ١٩ ساڵ، لەژێر ئەشکەنجەی توونددا ناچار بووە دانپێدانانی زۆرەملێ بکات . دادگایی کردنی ناوبراو ڕۆژی ١٥ی ڕەشەممە لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بەڕێوە چوو.
تۆمەتەکان بریتین لە “سووتاندنی مزگەوتی سەید ئەلشۆهەدا لە پاکدەشت” و “بەشداری کردن لە کوشتن”؛ تۆمەتی جیددی کە دەتوانێت ببێتە هۆی سزایەکی زۆر تووند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ناوبراو لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە نەبووە و دۆسیەی لەسەر تۆمار کراوە. تووندی ئەشکەنجەدانەکە بەجۆرێک بووە کە چەند ڕۆژێک نەیتوانی بە پێ بڕوات.
بنەماڵەکەی دەڵێن: (ئەو بێ تاوانە، دەنگی ئەو بن .»