وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەمریکا کۆتایی بە بوونی خۆی لە سووریا دەهێنێت

Dîroka Belavkirin :
وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەمریکا کۆتایی بە بوونی خۆی لە سووریا دەهێنێت
  • وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : ئەمریکا کۆتایی بە بوونی خۆی لە سووریا دەهێنێت

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کرد، واشنتۆن بڕیاریداوە کۆتایی بە بوونی سەربازیی خۆی لە سوریا بهێنێت. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی سوریا کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ناوچەکاندا فراوان کردووە و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ش ئامادەیی خۆیان بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ دەوڵەتی سووریا نیشانداوە.
پلانەکە کەی جێبەجێ دەکرێت؟
هاوکات تۆڕی تەلەفزیۆنی (CBS) لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە ئەگەری زۆرە پلانی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەندێک بنکەی ستراتیژی کشانەوە، لەوانە:
• بنکەی ئەلتەنف.
• بنکەی ئەلشەدادی.
ئەم بنکانە پێشتر وەک ناوەندی سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بەکاردەهێنران.