باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان : دەستی کۆماری ئیسلامی لە هێرشی سیدنی جێگەی سەرسووڕمان نابێت

Dîroka Belavkirin :
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان : دەستی کۆماری ئیسلامی لە هێرشی سیدنی جێگەی سەرسووڕمان نابێت
پەیامی کورد    ...   باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان : دەستی کۆماری ئیسلامی لە هێرشی سیدنی جێگەی سەرسووڕمان نابێت

دەنی دانوون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یوكگرتووەكان لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ڕێوڕەسمێكی جوولەکەکان لە سیدنی ڕایگەیاند، لە ئەگەری دەركەوتنی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لەو ڕووداوەدا، سەری ناسووڕمێت.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی ئێران، ووتی: بە هیچ شێوەیەک نا، ناچمە ناو ووردەکارییەکانی ڕووداوەکەی ئوسترالیا، بەڵام بە دڵنیایی یەوە دەزانین کە ئەوان لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵیان داوە پێکهاتە جوولەکەکان و ئامانجە ئیسرائیلی یەکان بکەنە ئامانج.

دانوون بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی پێشوو ووتی : هەموومان لەبیرمانە چی لە ئەرژەنتن ڕوویدا، کاتێک کۆمەڵگەی جوولەكە و باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەلایەن بریکارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کرانە ئامانج.