پەیامی کورد ... بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕووسیا لە مێرنۆهراد لە پارێزگای دۆنتێسكی ئۆکراین
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە كە تێیدا سەربازانی ڕووسیا ئاڵای ووڵاتەکەیان لەسەر بینای ئیدارەكان لە شاری بچووكی میرنۆهراد لە پارێزگای دۆنتێسكی ئۆکراین هەڵ دەکەن. مۆسکۆ ڕایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی تەواوی شارەکەیان کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٤٥ هەزار کەسە كردووە و پێشڕەوییەکەش بەشێک لە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لە بەرەی دۆنتێسك بووە.
بەڵام ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین ئەمەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشە قورسەکانی ڕووسیا بۆ سەر میحوەری میرنۆهراد بەرپەرچ دراوەتەوە و هێزەکانی ئۆکراین هێشتا کۆنترۆڵی شارەکەیان پاراستووە.