پەیامی کورد... بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس: دەبێت حکومەتی سووریا گرژییەکان کەم بکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات
جین شاهین، بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە حکومەتی سووریا کرد گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەم بکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات.
شاهین لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس"، نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی حەلەب و مەترسی فراوانبوونی ئاستی گرژییەکان دەربڕی.
ناوبراو جەختی کردەوە کە پێویستە حکومەتی سووریا گرژییەکان کەم بکاتەوە، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات و گفتوگۆکان دەست پێ بکاتەوە.
لە بەرامبەردا، داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد کە دووبارە پابەندبن بە دانوستانەکان و بەپێی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار کۆتایی بە پرۆسەی تێکەڵبوون بهێنن.