هەسەدە: شانەکانی "داعش" هەوڵ دەدەن پەرەسەندنی دۆخەکە دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەنجامدانی هێرش بقۆزنەوە

Dîroka Belavkirin :
هەسەدە: شانەکانی "داعش" هەوڵ دەدەن پەرەسەندنی دۆخەکە دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەنجامدانی هێرش بقۆزنەوە
پەیامی کورد- قامیشلۆ... هەسەدە: شانەکانی "داعش" هەوڵ دەدەن پەرەسەندنی دۆخەکە دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەنجامدانی هێرش بقۆزنەوە

هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە شانەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" هەوڵ دەدەن پەرەسەندنی سەربازیی حکوومەت دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش کە ئەو زیندانانە دەکەنە ئامانج کە چەکدارانی داعشیان تێدایە.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: "لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دۆخە ئەمنییەی کە هێرشی گرووپەکانی سەر بە دیمەشق و کۆکردنەوەی هێزە سەربازییەکان و هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستیان کردووە، شانەکانی داعش هەوڵ دەدەن پەرەسەندنی حکوومەت دژی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو زیندانانەی کە چەکدارەکانیان تێدایە."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: "هێزەکانمان لە دۆخی ئامادەباشی و بەئاگاهاتنی تەواودان، و هەموو ڕێکارە پێویستەکان گیراونەتە بەر بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگریگرتن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی، و لە ئێستادا زیندانەکان پارێزراون و لەژێر کۆنترۆڵی تەواودان."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە "بەردەوامبوونی ئەم دۆخە و ئەو پەرەسەندنە سەربازییەی کە هاوڕێیەتی دەکات، ڕەنگە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری گشتی، ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر ئاسایشی ئەو زیندانانە دروست دەکات کە چەکدارانی داعشی تێدایە، و هەڕەشەی گەڕانەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر دەکات، دوای ساڵانێک لە قوربانیدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا."