پەیامی کورد ... ترامپ : زیاتر لە یەک کۆبوونەوە لە نێوان نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی داهاتووی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە یەک کۆبوونەوە سنووردار نابێت و ئەگەری ئەنجامدانی چەند خولێکی دانووستان لە ئارادایە.
دۆناڵد ترامپ لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە گفتوگۆکان ڕایگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. هەروەها لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە شوێنی گفتوگۆکان ڕایگەیاند کە لەم کاتەدا ناتوانێت ووردەکارییەکان بخاتەڕوو.