دەست بەسەرکردن و نیگەرانی لە دەرکردنی حوکمی تووند بەرامبەر هاووڵاتییەکی کورد
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەم دوایی یانەدا بێهرووز یاسره هاووڵاتی کورد ، خەڵکی ئیلام دەست بەسەر کراوە. دەوترێت لە چەند مانگی ڕابردوودا پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان کردووە.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی، میدیاکانی نزیک لە دام ودەزگا ئەمنییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی دانپێدانانی زۆرەملێی ناوبراویان بڵاو كردەوە.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو ڕووبەڕووی تۆمەتی جیددی بووەتەوە و نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی جەستەیی و ئەمنیەتی ناوبراوەوە هەیە.