سیناتۆری ئوسترالی : حکوومەتێک کە تەقە لە خەڵكی خۆیان دەکەن، دواجار دەڕووخێن

Dîroka Belavkirin :
سیناتۆری ئوسترالی : حکوومەتێک کە تەقە لە خەڵكی خۆیان دەکەن، دواجار دەڕووخێن
  • سیناتۆری ئوسترالی : حکوومەتێک کە تەقە لە خەڵكی خۆیان دەکەن، دواجار دەڕووخێن

سیناتۆر ڕاف چیكۆنی، سەرۆکی كۆمیتەی هاوبەشی هەواڵگری و ئاسایشی پەرلەمانی ئوسترالیا و دەزگای چاودێر بەسەر ڕێكخراوە هەواڵگرییەکانی ئەو ووڵاتە، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو حکوومەتانەی کە تووندوتیژی دژی خەڵكی خۆیان بەکاردەهێنن، دواجار دەڕووخێن.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە لە كاتی قسەكردن لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پیرانی ئوسترالیا، ناڕەزایەتییەکانی ئێرانی سەرووتر لە داواکاری ئابووری وەسف کرد و ووتی : ئەم ناڕەزایەتییانە ڕەنگدانەوەی ناڕەزایەتی قووڵ و درێژخایەن لە سەرکوت، گەندەڵی و بێبەش بوون مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە.

چیكونی بە ئاماژە بەوەی کە پەیامی ئوسترالیا لەم بارەیەوە ڕوونە، وتی بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی و پێشێل کردنی سیستەماتیکی مافەکانی مرۆڤ بێ ووڵام نابێت. بە ووتەی ناوبراو، ئوسترالیا بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی خۆی بۆ ووڵامدەربوونی حكوومەتی ئێران هەوڵدان بۆ كۆتایی هێنان بە سەركوت و ناسەقامگیری، لایەنی دیپلۆماسی و ئابووری کەڵک وەردەگرێت.

ناوبراو لە کۆتایی دا بە بەرز نرخاندنی وورەی خەڵكی ئێران جەختی کردەوە کە ئوسترالیا لەگەڵیان وەستاوە.