پەیامی کورد ... ترامپ هەڕەشەی جیددی و مەترسیدار لە ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی دەکات
لە نوێترین هەواڵەکان سەبارەت بە ڕووداوەکان لە سەر ئێران و ئەمریکا ڕاگەێندراوە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هۆشدارییەکی تووند هەڕەشەی لەناو بردن لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران دەکات .
ترامپ ڕایگەیاند : پێویستە عەلی خامنەیی، ڕابەری ئێران، نیگەران بێت. و هەروەها ووتی ئێمە پشتگیری خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەین و ووڵاتەکە لە دۆخێکی پشێوی دایە . بەبێ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران، نەمان دەتوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئاشتی بەدی بهێنین. بەڵام بیستوومە ئێران هەوڵی دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات، ئەگەر ئەو کارە بکات جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکان دەنێرینەوە.