تۆم باراک: لامەرکەزییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبووە

Dîroka Belavkirin :
تۆم باراک: لامەرکەزییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبووە
پەیامی کورد- دیمەشق... تۆم باراک: لامەرکەزییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتوو نەبووە

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕۆژی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە لامەرکەزییەت لە هیچ شوێنێکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوتوو نەبووە و وتیشی: "ئەمە بابەتێکە کە دەبێت چوار ساڵ لە هەوڵی گفتوگۆکردن لەسەری بەسەر بەرین".

باراک لە میانی بەشداریکردنی لە ٢٣یەمین خولی "کۆڕبەندی دەوحە ٢٠٢٥"، ڕاگەیاند: "لامەرکەزییەت لە هیچ شوێنێکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوتوو نەبووە".

هەروەها ڕوونیکردەوە: "بە کردەیی لامەرکەزییەت هەرگیز لە هیچ شوێنێکی ئەم ناوچەیە سەرکەوتوو نەبووە. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە بەلقان ڕوویدا، دابەشمان کرد بۆ حەوت وڵاتی جیاواز و دۆخەکە پشێوییە. ئەگەر سەیری ئەوەش بکەیت لە عێراق چی ڕوویدا، تووشی بێئومێدی بووین دوای خەرجکردنی سێ تریلیۆن دۆلار و گیانلەدەستدانی سەدان هەزار کەس، ئێستاش لامەرکەزییەتتان هەیە کە بووەتە گرفتێکی گەورە".

وتیشی: "وەڵامی ئەو پرسیارە نازانم کە شێوازی دروستی حوکمڕانی لە سووریا چییە، بەڵام دەبێت لەلایەن ناوچەکان و خەڵک و هۆز و کەلتوورەکانەوە دیاری بکرێت".