پەیامی کورد ... ئۆشاکۆڤ : سەرکەوتنەکانی ئەم دوایی یەی سوپای ڕووسیا کاریگەری ئەرێنییان لەسەر سرووشتی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراین هەبووە
❗️یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا یووری ئوشاکۆڤ لەبارەی پلانی ئاشتی پێشنیارکراوی ترامپ بۆ ئۆکراین لێدوانی دا:
🔸 پووتین لە سەروبەندی دانووستانەکان دا تەنها پرسی ئۆکراینی لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا تاوتوێ کرد؛
🔸 ئەورووپییەکان ڕەتی دەکەنەوە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا درووست بکەن، لەکاتێک دا مۆسکۆ ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموو بابەتەکان.
❗️ئۆشاکۆڤ لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دا ڕایگەیاند؛
🔸 لە میانەی دیدارەکەی پووتین لەگەڵ ئەمریکییەکان، بۆچوونەکانی ڕووسیا سەبارەت بەو بەڵگەنامانەی کە خراوەتەڕوو، بە ڕوونی دەربڕدرا؛
🔸 ئەندامییەتی ئۆکراین لە ناتۆ لەلایەن پووتین و شاندی ئەمریکا لە کرێملین تاوتوێ کرا؛
🔸 دەستکەوتەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا کاریگەری ئەرێنییان لەسەر سرووشتی دانووستانەکانی دوێنێ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکراین هەبوو؛
🔸 سەربازانی ڕووسیا، بە ئازایەتی خۆیان، هەڵسەنگاندنێکی واقیعیتریان بۆ دۆخی ئۆکراین نەک تەنیا لە ئەمریکاوە، بەڵکوو لە ڕۆژئاواشەوە بەدەست هێناوە؛
🔸 گفتوگۆی پووتین لەگەڵ ڤیتکاف و کوشنەر بەرهەمدار بوو، پەیوەندییەکانیش بەردەوام دەبن؛
🔸 ئەمریکا بەدوای چارەسەرێکی درێژخایەندا دەگەڕێت بۆ ئۆکراین و ئامادەیە بۆچوونەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگرێت؛
🔸 ئەورووپا تێگەیشتنێکی واقیعیتری لە واقیع بەدەست هێناوە، بەتایبەتی دوای لێدوانەکانی زێلێنسکی سەبارەت بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لەو شارانەی کە پێشتر لە لایەن ڕووسیا ڕزگارکرابوون؛
🔸 ڕووسیا بە پێی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، ووردەکاری دانووستانەکان سەبارەت بە ئۆکراین ئاشکرا ناکات؛
🔸 ڕووسیا لە ئێستادا دانووستان لەگەڵ هیچ ووڵاتێک ناکات جگە لە ئەمریکا لەسەر ئۆکراین.