پەیامی کورد ... جاروزالم پۆست : ئێران بۆ پەکخستنی کشتوکاڵی ئیسرائیل پێشنیارێكی نهێنی بە تایلەند كردووە
ڕۆژنامەی "جروزالم پۆست"ی ئیسرائیلی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێكدا بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار نووسیویەتی، ئێران پێشنیاری بە تایلەند کردووە، ئەگەر بانكۆك ئیسڕائیل وەك ووڵاتێكی نائارام ڕابگەیێنێت و دەیان هەزار كرێكاری كشتوكاڵی خۆی بەپەلە لەو ووڵاتە بێنێتە دەرەوە، ئەوە هەوڵ بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە تایلەندیانە دەدات کە لەلایەن حەماس ەوە بە بارمتە گیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پەیامی ئێران ڕوون بووە: "یارمەتیمان بدەن تا فشاری ئابووری لەسەر ئیسرائیل درووست بکەین، ئێمەش هاوکاریتان دەکەین هاووڵاتیانتان بۆ ماڵەوە بگەڕێننەوە".