پەیامی کورد ... واشینتۆن بۆ بەغدا: کاتی هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گرووپە نیابەتییەكانی کۆماری ئیسلامی هاتووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و دیمەنی فەرمی لە دیداری مایکل ڕیگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی بێ وێنە و ڕوونی بۆ تاران نارد:
سەردەمی ئۆپراسیۆنی ئازادانەی گرووپە نیابەتییەكانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق کۆتایی دێت.
لە بەیاننامەکەدا کە لە هەژماری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، ڕیگاس دیدارەکەی لەگەڵ فوئاد حسێن بە "بونیاتنەر و بەسوود" وەسف کردووە و میحوەری سەرەکی ئەم ووتووێژانەی بە "بنیاتنانی ئایندەیەکی بەهێزتر و گەشاوەتر بۆ گەلی ئەمریکا و عێراق" ناساندووە. بەڵام بەشە گرینگەكە، ڕستەیەکە کە ڕاستەوخۆ ئامانجی تارانە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە واشینتۆن بەبێ تەم لاو ئەولا ڕایدەگەێنێت؛
پێویستە چالاکی میلیشیاکان كە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەكرێن کۆتایی پێبێت.
لەم هەڵوێستەدا، ڕۆبیۆ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئەم گرووپە بە وەکالەتانە:
سەروەری عێراق تێك دەدەن، مەترسی لەسەر ژیانی ئەمریکییەکان و عێراقییەکان درووست دەکەن و سەرچاوەکانی ووڵات دەخەنە گیرفانی کۆماری ئیسلامی یەوە.
هەڵوێستی فەرمی و گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەریدەخات کە ئیدارەی ترامپ بە پێچەوانەی ئیدارەکانی پێشووترەوە چووەتە قۆناغێكی دیكە و واشینتۆن بە بەغدای ڕاگەیاندووە:
یان خۆت لە نفووزی کۆماری ئیسلامی بە دوور بگرە، یان باجی قورس بدە.