فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل : شەڕی داهاتوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی یان زەمینی و تەواوعەیارە یان بە گەمارۆوەکان دەگاتە دانووستان

Dîroka Belavkirin :
فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل : شەڕی داهاتوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی یان زەمینی و تەواوعەیارە یان بە گەمارۆوەکان دەگاتە دانووستان
پەیامی کورد    ...   فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل : شەڕی داهاتوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی یان زەمینی و تەواوعەیارە یان بە گەمارۆوەکان دەگاتە دانووستان

ئیتان بن ئەلیاهوو ، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل پێی وایە کە ڕووبەڕووبوونەوەی درێژخایەنی ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا دوو کۆتایی ئەگەری هەیە: یان شەڕێکی تەواو بە لەشکرکێشی زەمینی، یان گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانووستان لە ڕێگەی فشاری ئابووری تووندەوە.

لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕادیۆی 103 FM ی تەلئەڤیڤ ڕۆژی پێنجشەممە، بن ئەلیاهوو ڕایگەیاند کە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەم دوایی یە کە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران کۆتایی هات، "زیانێکی زۆری بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران گەیاند بەڵام بە تەواوی لەناوی نەبرد".

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دەستکەوتەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە ووتی : ڕەنگە خاڵی لاوازی ئێمە ئەوە بووبێت کە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیمان لەناو نەبرد، بەڵام بۆ چەندین ساڵ پاشەکشەمان پێ کرد.

فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هەروەها هۆشداری دا لەوەی کە ڕێژیمی ئێران لە شەڕی ئەم دوایی یەدا وانەی گرینگ لەبارەی سیستەمی بەرگری ئیسرائیل ەوە فێربووە و ڕەنگە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕی داهاتوودا توانای زیان گەیاندنی زیاتری هەبێت.