دەست بەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی سێ ئەندامی بنەماڵەیەك لە بۆكان
سەردار شامحەممەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و محەممەد شامحەممەدی، تەمەن ١٨ ساڵ و باوکیان ڕەحیم شامحەممەدی، هاووڵاتییانی خەڵکی بۆکان ماوەی چەند ڕۆژە لە لایەن هێزەكانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر كراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بێئاکام بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەست بەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراوە نییە.